٥ ئاب ٢٠١٦ - ٠٨:٣٠
سەرکردەی داعش لە میسر کوژرا

شەوی پێنجشەممە 4ی ئاب سوپای میسر کوژرانی سەرکردەی رێکخراوی داعشی لەو وڵاتە راگەیاند.

هێزە چەکدارەکانی میسر ئاشکرایکرد کە توانیویانە لە پرۆسەیەکی سەربازیدا ئەبو دوعا ئەنساری سەرۆکی رێکخراوی داعش لە میسر  بکوژن کە گروپەکەی بە (ئەنسار بەیت مەقدیس) ناسراوە. محەمەد سەمیر ووتەبێژی سوپای میسر رایگەیاند"سوپا بەهاوکاری فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکیان بۆ سەر مۆڵگەیەکی داعش  ئەنجامداوە لە ناوچەی عەریش و بە هۆیەوە ئەنساری و ژمارەک لەیاریدەدەرەکانی کوژراون".

 وتیشی "تێکرای ئەو چەکدارانەی داعش کە لەو هێرشەدا کوژران (45) چەکدار بووەو دەیانی تریشیان لێ بریندرا بووە"...
کۆتایی کورتە نامە/310